لە گەری یەکەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای ئارسناڵ توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکست بە یانەی ئارسناڵ بێنێت و لە دەستپێکی خولەکەدا توشی دۆڕانی بکات.
یانەی مانچستەرسیتی توانی بە دوو گۆڵی هەریەکە لە ستەرلینگ و بێرناردۆ سێلڤا یاریەکە بباتەوەو یەکەم سێ خاڵ لە خولی ئینگلتەرا بەدەست بێنێت.