پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش کەس رادەگەیەنێت

پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی T.N.T و راوی جۆراوجۆر، شەش راوچی لە پێنجوێن و دەربەندیخان  دەستگیردەکات.

لە راگەیاندراوێکدا  لە وێنەیەکی بۆ :سپی" نێردراوە، تیایدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممە بنکەی‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگەی‌ باوەخۆشێن لە سنوری‌ قەزای‌ دەربەندیخان وەک یەکێک لە بنکە چالاکەکان توانیان دوو تۆمەتبار لەسەر دیاردەی‌ راوکردنی‌ باڵندەی‌ کێوی‌ دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لەکاتی‌ دەستگیرکردنی‌اندا، دەستگیراوە بەسەر یەک چەکی‌ جۆری‌ تاپڕ لەگەڵ سێ فیشەکی‌ تاپڕ هەروەها یەک چەکی‌ جۆری‌ بادی‌ هەروەها دوو باڵندەی‌ راوکراو.

 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر دوێنێ یەکشەممە مەفرەزەکانی‌ پۆلیسی‌ دارستانی پێنجوێن توانیویانە چوار راوچی لەکاتی‌ بەکارهێنانی‌ t.n.t بۆ راوکردنی‌ ماسی‌ دەستگیر بکەن.

 لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رادەستی‌ دادگا کراون بۆ وەرگرتنی‌ رێکاری‌ یاسایی‌.



PM:02:00:13/08/2018