وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رێنماییەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەکات ئەو فەرمانبەرانی موچەو دەرماڵەیان بۆ خەرج نەکراوە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت بۆیان خەرجدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوەو، و واژۆی رێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەرەو ئاڕاستەی ۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكان کراوە،تیایدا ئاماژە بە جیاوازی مووچە و دەرماڵە دەكات.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەگەر مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم بە هەڵە كەمتر یا زیاتری مووچە یا دەرماڵەیان بۆ خەرجكرابێت لە هەردوو ساڵی 2014 و 2015 مانگانە جیاوازی مووچەكەیان بۆ خەرجبكرێت بە شێوەی مانگانە لە گەڵ مووچەكەیان.
لە رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی دا بە چەند خاڵێک باس لە موچە و دەرماڵەی شایستەی خەرجنەکراو و موچەو دەرماڵەی زیادە خەرجکراو دەکات.
دەقی رێنمایەكە: