ڤیدیۆ...توانا ئەمین: من کوڕی ئازارە گەورەکانم

نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین تێکست و ڤیدیۆیەکی نوێی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەو، کە باس لە ئازارەکانی خۆی دەکات.

توانا لە بەشێکی تێکستەکەدا دەڵێ (من کوڕی ئازارە گەورەکانم، وەک باوکێکی ڕیش چەرموو لە دڵەوە بەدڵشاکانی چکۆلە زەردەم دێ، لە مەقامێکدا نەماوم خەفەت بخۆم..! من وەک ماسیگرێک بۆ مرواری بگەڕێ، ئاوھا ئازاری خۆم لە قووڵایی بێبنی ژیانی تـــــــۆدا دەرھێناوە و ھەڵمگرتووە بۆ خۆم... 
من کوا لە ئــــــــــــازار ھەڵھاتووم!)

توانا ئەمین نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە ٢٠ کتێبی لە نووسین و وەرگێڕان لە کتێبخانەی کوردیدا هەیە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:07:13/08/2018