ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا لەڕۆژی سێشه‌ممه 21ی ئاب-ەوە بۆ ماوەی شەش رۆژ پشووی جه‌ژنی قوربان ده‌ستپێده‌کات و27ی ئاب کۆتایی بە پشوەکە دەهێنرێت و یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئه‌مڕۆ دووشەممە 13ی ئاب ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشوەکانی جەژنی قوربان بلاوکردووەتەوە، کە شەش رۆژ دەخایەنێت..
بەپێی راگەیەندراوەکە، پشووی جەژنی قورربان له‌ڕۆژی 21ی ئابه‌وه تا 26ی ئابی 2018 پشووی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت و، لە رۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب ده‌وامی ئاسایی له فه‌رمانگه حکومییه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.