ئەم چەند سوودە گرنگەی ترێ بزانە
ترێ چەند جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، بەگشتی ترێ تامێکی خۆشی هەیە پڕیەتی لەماددەی خۆراکی زۆر بەسوود ، هەروەها دەتوانرێت لەترێ سرکە ، و شەراب ، مرەبا درووست بکرێت. ترێ سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم ، ڤیتامینە، وە چەندین کانزای دیکەش.
ئەمانەش هەندێکن لەسوودە هەر گرنگەکانی ترێ:
- دژە ئۆکسانە
- لەتووش بوون بەشێرپەنجە دەتپارێزێت: ترێ پێکدێت لە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێز ، هەروەها دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بەشێر پەنجە کەم ببێتەوە.
- تەندرووستی دڵ دەپارێزێت: لەبەر ئەوەی دژی کۆلسترۆڵی زیانبەخشە بۆیە هۆکارێکی باشە بۆ پاراستنی نەخۆشییەکانی دڵ.
- پەستانی خوێن: لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی سۆدیۆمی لەش.
- قەبزی: ترێ پێک هاتووە لەڕیشاڵ و ئاو ئەمەش دەتوانێ یارمەتی ئەوکەسانە بدات کێشەی قەبزیان هەیە.
- هەستیاری: ترێ دژە هەوکرنە بۆیە یارمەتی وەستاندنی هەستیاری دەدات. لەنیشانەکانی هەستیاری وەک ، ئاو لەچاو هاتن و لووت خوران.
- شەکرە: لەساڵی 2013 لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدارا ئەوە خرایە ڕوو ترێ توانای نەهێشتنی شەکرەی جۆری دووی هەیە لە گەنجدا بەڵام وەک شەربەت نا.
وە هە ف
سەرچاوە medical news today
PM:07:46:13/08/2018