هاوسەرۆكی كۆدار داوای یەکگرتنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

هاوسەرۆكی كۆدار رایگەیاند پێویستە هەموو هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات لە پلاتفۆرمێكدا و لە بازنەی بەرژەوەندیی نیشتمانیدا لە دەوری یەك كۆببنەوە.

فوئاد بێریتان، هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) بۆ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند "پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران، عەقڵییەتی پێشوو بەجێبهێڵرێت و ئەو عەقڵییەتە تێپەڕێنرێت. ئەگەر كۆماری ئیسلامی لەسەر هەمان عەقڵییەتی خۆی بێت، ئەوا كۆدار هەرگیز نابێتە بەشێك لە پرۆژەیەكی نادیموكراتیك".

فوئاد بێریتان دەشڵێت "لایەنگری لە دیموكراسیی رادیكاڵ دەكەن و كۆدار لەگەڵ هەموو هێزە دیموكراسیخوازەكان و بە ستراتیژیاییەك كە كۆمەڵگە دەكاتە بنەمای خۆی، بۆ گەشەدان و برەودان بە مۆدێلی دیموكراتیك تێدەكۆشێت".



PM:09:09:13/08/2018