ئۆردوغان: دەروازەیەکی نوێ لەنیوان عێراق و تورکیا دەکرێتەوە

لە کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکەی نێوان ئۆردوغان و عەبادی دوو پرسی گرنگ کە هەردوو ولآت رێککەوتوون لەسەر دژی کورد، کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ لەنێوان عێراق – تورکیا دەکرێتەوە کە بەناوچەکانی ژێر دەسەلآتی هەرێمدا تێپەڕدەبێت، هەروەها عەبادی بڕیاری دا کە خاکی عێراق نابێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر تورکیاو دراوسێکانی تر.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "چاره‌نووسی توركیا و عێراق وه‌ك یه‌كه‌. ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی توركیایه‌".

ئۆردۆغان وتیشی: "دەروازەی سنووری دووەم لە نێوان عێراق و تورکیا دەکەینەوەو ئەو دەروازەیە بۆ عێراق و وڵاتەکەمان سوودی دەبێت. پێموایە لەوبارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین".


سەرۆک کۆماری تورکیاش وتی"ئاماده‌ی كاركردنین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی (عێراق)دا كه‌ پێكده‌هێنرێت له‌ پێناو قووڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆلییه‌كانمان، فراوانكردنی هاریكارییه‌كانمان له‌بواره‌ هه‌ستیاره‌كاندا به‌تایبه‌تی ئاسایش و ئابووریی".


هەروەها ئۆردوغان بەڵێنی دا ئاوی تەواو بۆ پێدوایستی عێراقییەکان دابین بکات.


لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی رایگەیاند "له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌كانه‌وه‌ هاوڕاین. نامانه‌وێت هیچ رێكخراوێك له‌سه‌ر خاكی عێراق جێی خۆی خۆش بكات و له‌ دژی ئه‌مه‌ین".


عەبادی هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و وتی: "لەبارەی پرسی دراو لە تورکیا لە پاڵ ئەو وڵاتەین، بۆ هەر رێکارێک کە تورکیا بیگرێتە بەر، ئامادەین پشتیوانی لێ بکەین".


 




PM:08:20:14/08/2018