لۆپتیگی باسی یاری بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات


بڕیارە رۆژی چوارشەممە کە سبەینێ دەکات، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یاری سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یەکببنەوەو بۆ یاریەکەش لۆپتیگی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەشداریکردو باسی لە رووبەڕوبونەوەکە کرد.
لۆپتیگی رایگەیاند یاریەکە کۆتاییەو دەمانەوێت سەرکەوتن بەرامبەر بە تیپێکی زۆر قورس بەدەست بێنین و بە باشیش خۆمان ئامادەکردووە بۆ یاریەکە ئەوان تیپێکن ئەزموونی زۆریان لە یاری کۆتایی و یاری گەورەدا هەیەو دەزانن چۆن یاری دەکەن.
پاشان وتی خۆم دەزانم بە چی شێوەیەک یاری دەکەم  بەڵام پێكهاتەکە بە ئێوە ناڵێم و خۆتان سبەینێ دەیبینن.
دواتر ستایشی بەیڵ و بنزیمەی کردو رایگەیاند من ئەو دوو یاریزانەم خۆش دەوێت و بە باشی کارەکانیان دەکەن لە یەکەم رۆژەوە تا ئێستاو ئەوەی بیانەوێت درێخی ناکەن و یارمەتی یانەکەیان دەدەن.
لە کۆتایدا وتی من دەمەوێت سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەست بێنم و ئەوەش کاری لە پێشینەی من دەبێت.





PM:09:14:14/08/2018