خوولی دووەمی گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی‌و رژێمی بەشار بەڕێوەچوو

سەرۆکی وەفدی گفتوگۆکاری نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، رژێمی ئەسەد رایگەیاند" هەفتەی رابردوو وەفدێکی ئەنجومەن سەردانی دیمەشقی کردووە لەگەڵ حکومەتی سوریا خوولی دووەمی گفتوگۆکانی ئەنجامداوە".

 ریاز دەرار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە کە خوولی دووەمی گفتوگۆکان دەربارەی پرسی لا مەرکەرزیەت و دەستور بووەو گفتوگۆیەکی درێژبووەو دیمەشق داوای کردووە کە ناوچە کوردیەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەن کە مانگی داهاتوو لەسوریا ئەنجام دەدرێت. 

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد کە گەڕاونەتەوە باکوری سوریا بۆ گفتوگۆی زیاتر، هەروەها ئەنجومەنی سوریای دیموکرات جەخت لەسەر مانەوەی باکوری سوریا دەکاتەوە بە هەیکەلیت و ئیدارەوە.

دەرار ئاشکرای کرد کە لەسەرپرسی خزمەتگوزاری و گەڕانەوەی متمانەی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کردووە.

کۆتایی مانگی رابردوو وەفدێکی ئەنجومەن سەردانی دیمەشقیان کردووە هەردوولا بڕیاریان دا چەند لیژنەیەک دروست بکەن و لەسەر پرسی خزمەتگوزاری بگەنە رێککەوتن.

لەمانگی ئایاردا بەشار ئەسەد رایگەیاند یان هێزەکانی سوریای دیموکرات گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن، یان هێرشیان دەکەینە سەر، ئەمە لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمەریکان.



PM:10:43:14/08/2018