ئاگاداربە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ترسناکە




تا ئێستا بیرت لەگۆڕینی ڕەنگی چاووت کردۆتەوە ؟ ئەگەر ئەو بیرۆکەیەت هەیە وا باشترە وازی لێبهێنت ، شوێن کەوتنی مۆدێل هەندێک جار ترسناکە، لەمڕۆدا هەندێک لەخەڵکی هەڵدەستن بەئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ گۆڕینی ڕەنگی  چاوکانیان ئەمەش بەنەشتەرگەرییەکی ترسناک ناودەبرێت .

کچێک بەناوی نادین برونا هەڵدەستێت بەئەنجامدانی گۆڕینی ڕەنگی چاوی  بۆ ڕەنگی ڕەساسییەکی ڕوون لە ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی پزیشکان هەستان بەئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە و بەکار هێنانی سلیکۆن بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاوی برونا، بووە هۆی ئەوەی بورنا ٪۸۰ی  بینینی  چاوی ڕاستی لەدەست بدات و هەروەها ٪٥۰ بینینی چاوی چەپی ، بورنا ئەڵێ ئەنجامدانی ئم نەشتەرگەرییە بووە هۆی ئەوەی تەواوی پاشماوەی ژیانم بە زیان بەسەر بەرم، هەروەها باس لەوەش دەکات کە پێش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ گۆڕینی چاوەکانی ئەنجام بدات چاوەکانی زۆر تەندرووست بوون.

برونا بۆ گەڕانەوەی بینای چاوەکانی دوو جار لەساڵێکدا سەردانی کۆلۆمبییای کردووە نەشتەرگەری سەرەتاییان بۆ ئەنجامداوە بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدا لەکۆلۆمبیا ،باس لەوە دەکات کە چاوەکانی برونا بەشێوەیەک زیانیان پێگەشتووە هەرگیز چاک نابنەوە.

وە: هە ف

سەرچاوە: health line



PM:11:41:14/08/2018