خۆپیشاندان لە سێهەمین گەورە شاری عێراق، بەسرە دەستیپێکردەوەو خۆپیشاندەرێک کوژرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە جارێكی دیكه خۆپیشاندان له سنووری پارێزگای به‌سڕه ده‌ستی پێكرده‌وه و له‌ناوچه‌ی هوێر، له‌سه‌ر ڕێگای كۆمپانیاكانی نه‌وت له به‌سڕه، شه‌ڕ له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا دروست بوو، له‌ئه‌نجامیشدا قوربانی كه‌وته‌وه".
ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شه‌ڕه‌كه له شاره‌دێی عزه‌دین سه‌لیم دروستبوو، كه به‌شێك له خۆپیشانده‌ران، كه‌سوكاری ئه‌و چالاكانه بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێشتر له خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون، ویستبوویان بچنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن كرد.
ئەو خۆپیشاندەرەی کوژراوە ناوی (حارس مونعه‌سر) سەرەتا به گولـله بریندار كرا و كه‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، برینداره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
سەرباری ئەو هەنگاوانەی حکومەتی عێراق لە رووی چاککردنی خزمەتگوزاری و هەروەها کۆنترۆڵکردنی ئەمنی شارەکە، بەڵام ناوبەناو خۆپیشاندان سەرهەڵداتەوەو خۆپیشاندانی ئەمڕۆ یەکێک بوو لە خۆپیشاندانە توندەکان.