ژالیا سیروان بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

ژالیا سیروانی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە کە بە تەواوی شێوەی روخساری گۆراوەو چەندین جوانکاری ئەنجامداوە

ژالیا سیروان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەکیزۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

ژالیا لە ماوەی رابردوودا نەشتەرگەری لوتی ئەنجامداو پێشتریش فیلەری بۆ چەند شوێنێکی دەموچوی کردبوو، دوای ئەنجامدانی ئەو جوانکاریانە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکشی بە روخساری بەخشیوە.

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.



AM:11:08:16/08/2018