پێشکەشکارێکی بەناوبانگی NRT هاوسەرگیری کرد

نورهان خان، پێشکەشكاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی کە بەرنامەی لە چاڤیلاندەوەی پێشکەش دەکرد ئاشکرایکرد هاوسەرگیری دەکات.

نورهان خان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەکی لەگەڵ کوڕێکدا بڵاوکردووەتەوە و وەک دەردەکەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و هەوادارانیشی پیرۆزبایی لێ دەکەن.

نورهان پێشتر لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتبووی "هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم."

پێشتر لە بارەی بوونی پەیوەندی خۆشەویستییەوە وتبووی
سەبارەت بە بونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكدا نورهان خان دەڵێت "من خۆشەویستم نییە و بونی پیاو لە شتە گرنگ و سەرەتاییەكانم نییە".

سەبارەت بە مەرجەکانیشی نورهان وتبووی کە مەرجی ئەوەیە كە ڕاستەوخۆی پێوە پەیوەست بێت و كاتی خۆی لەگەڵدا نەباتەسەر.



PM:04:35:16/08/2018