خانمه پزیشكی به‌ناوبانگی جوانكاری ره‌فیف ئه‌لیاسری لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به "سۆمه‌ریه‌نیوز"ی راگه‌یاندووە كه ره‌فیف ئه‌لیاسری خانمه پزیشكێكی جوانكاری له نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌و وتی "ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بزانرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی كه هه‌شت بۆ 10 رۆژی پێده‌چێت.
ره‌فیف ئه‌لیاسری له ساڵی 1985 له‌دایكبووه و یه‌كێكه له خانمه پزیشكه ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و له مانگی سێی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌ره‌نسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتی وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی رێزی لێ‌نرا.