یانەی بەرشەلۆنە چوونی یاریزانێکی راگەیاند


ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە چوونی مارلۆنی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەکەی بۆ یانەی ساسولۆی ئیتاڵیا راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە، مارلۆن بە بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ساسولۆوە کردووەو یانەی بەرشەلۆنە بە مەرجێک ئەو یاریزانەی فرۆشتووە مافی کڕینەوەی هەیە.
هەروەها ئەگەر بەشداری لە %٥٠ی یارییەکانی یانەی ساسولۆ بکات ئەوا دەبێت ساسولۆ بڕی ٦ ملیۆن یۆرۆی تر بە بەرشەلۆنە بدات.



PM:10:53:16/08/2018