ترامپ بەڵێن دەدات تورکیا بخنکێنێت

شەوی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پۆستێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و بەڵێن دەدات تورکیا دەخنکێنێت.

لەو پۆستەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر بڵاوکراوەتەوە، ترامپ دەڵێت" تورکیا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ئیستغلال کردووە".
هەروەها لە درێژی پۆستەکەیدا دەڵێت" ئێمە ئامادەنین هیچ بدەین بەرامبەر ئازادکردن کەسێکی بێ تاوان".

لای خۆشیەوە وەزیری ستیڤن منوتشین گەنجینەی ئەمەریکا ( دارایی ) ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک سزای ئامادەکراو لەبەردەستدایە بۆ سەپاندنی بەسەر تورکیادا.

ئەوە لە کاتێکدایە پیاوە توندرەوەکەی دەوڵەتی تورکیا، مەولود چاویش ئۆغلو بەردەوامە لە وەڵامە لاوازەکانی بەرامبەر ئەمەریکاو لە دوا لێدواندا دەڵێت" ناتوانین بەم رێبازەی ئێستا لەگەڵ ئەمەریکا رێکبکەوین ".

لەسەرەتای ئەم مانگەە ئەمەریکا دەستی بە سەپاندنی سزا ئابوریەکانی سەر تورکیاو بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووەو دووچاری قەیرانی گەوری کردووە، لە پێشیشیانەوە دابەزینی نرخی لیرەی تورکی.



AM:09:26:17/08/2018