د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری
یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕەتی
کردەوە ئەو تویتە ڕاست بێت کە بەناوی ئەوەوە لەسەر بینی کوا بڵاوکراوەتەوە.
لە چەند
ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە پەیجەکان نوسینێکیان بڵاوکردەوە بە ناوی د.عەلی
قەرەداغیەوە و لەو بارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت"لەتۆڕی
كۆمەڵایەتی فەیسبوك، شتێكی هەڵبەستراو بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، كەمن پێغەمبەری
خوام بینیبێت و كیسەیەك لیرەی توركی هەڵگرتبێت".
ڕاشیگەیاندووە" لەراستیدا ئەمە
دوورە لەبۆچونی من و بەهیچ جۆرێك نە لەفەیسبوك و نە لە تویتەر پۆستی لەو جۆرەم
نەكردوە، بەڵكو ئەوە كاری دووڕوەكانە كە بەناوی من و پێغەمبەری خواوە درۆ
هەڵدەبەستن، بەڵام بەداخەوە هەندێك خەڵكی ساویلكەش بڕوایان پێ دەكەن".
ئەو ئایەتێکیش بە بەڵگە دەهێنێتەوە و
دەڵێت "(ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا إِن جَاوَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ
فَتَبَیَّنُوا أَن تُصِیبُوا قَوْمًا بِجَهَاڵهٍ فَتُصْبِحُوا عَڵیٰ مَا
فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ) واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی
متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج
بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تاوەکو بۆتان روونده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار و ناخۆشی و
گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروستبکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه له‌و کاره‌ی
که‌پێی هه‌ستاون".