موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگەیاند، تۆڵەی شەهیدکردنی زەکی شنگالی لە دەوڵەتی تورکیا دەکەنەوە.
موراد قەرەیلان ڕایگەیاند ئەو هێرشە ترسنۆک و نامەردانەیەی کرایە سەر شنگال شەرمەزاردەکەن و جەختیشی کردەوە تۆڵەی خوێنی "شەهید زەکی شنگالی لە دەوڵەتی تورکیا دەکەنەوە".
ئەو بەپرسەی کۆماجڤاکێن کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کورد و ئێزدییەکان کرد و رایگەیاند، ئەوان رەنج و تێکۆشانی شەهیدان دەگەیەننە قۆناغی سەرکەوتن.