کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە دیاریکرا

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە ساڵنامەى خوێندنى زانکۆکەى بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرد.

بەپێى ساڵنامەکە، ڕۆژى ٢ى ٩ى ٢٠١٨ یەکەمین ڕۆژى دەستپێکى دەوام دەبێت لە زانکۆى هەڵەبجە و ڕۆژى ١٦ى ١٢ى ٢٠١٨ بۆ تاقیکردنەوەى سیمستەرى یەکەم و ڕۆژى ١٦ى ١ى ٢٠١٩ بۆ دەستپێکردنى سیمستەرى دووەم دانراوە، هەروەک ٢١ى ٤ى ٢٠١٩ بۆ دەستپێکى تاقیکردنەوەى سیمستەرى دووەم دیاریکراوە.

لە ساڵنامەکەدا، ٢ى حوزەیرانى ٢٠١٩ وەک دەستپێکى تاقیکردنەوەى هەردوو سیمستەرەکە دانراوە، ئاماژە بەوەش کراوە زانکۆى هەڵەبجە پابەندى ئەو پشووانە دەبێت کە وەزارەتى خوێندنى باڵا دیاریدەکات.



PM:08:10:17/08/2018