خانمە پێشکەشکارەکەی NRT2 چی لەسەر هاوڕێکەی دەڵێت؟

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لە نوێترین وێنەیدا لەکەڵ کاژین حەسەن پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێ ئاڕتی دەردەکەوێت.

شانۆ کە خۆی وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە لەسەری نوسیوە "شەکرە کاژین بۆ شەکرەش خراپ نییە شیرینیەکەی لەو جۆرانەیە  وەک هەموو کات وتوومە کاژین بۆ من خۆشکی گەورەیە هەمیشە وای کردووە هەستم نەکردبێ کە خوشکم نییە".

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.

هەروەها کاژین حسێن پێشتر پێشکەشکارێکی ناسراوی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوو، بەڵام دوای کردنەوەی پەخشی کەناڵی خەندان، بووە پێشکەشکار لەو کەناڵە.



PM:09:17:17/08/2018