بیهاری فاجبایی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هیندستان له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای ماوه‌یه‌ك ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی (هه‌وكردنی گورچیله)دا، دوێنێ پێنجشه‌مه بیهاری فاجبایی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی هیندستان كۆچی دوایی كرد.
فاجبایی له ساڵی 1924 له ناوچه‌ی غوالیوری هیندستان له‌دایك بووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كەسایەتییەكی ناسراو بوو، له پارتی جاناتای هیندستانی په‌ره‌ی به‌ژیانی سیاسی خۆی داوه، به‌شێك له ژیانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی بووه و بۆ ماوه‌ی 3 جاریش پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانی وه‌رگرتووه.
فاجبایی له جیهان به‌وه ناوی ده‌ركردبوو كه كه‌سێكی میانڕه‌و بوو، توانیبووی ژیرانه هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاتەكانی هیندستان بپارێزێ.