خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد کۆمسای ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کۆمسای، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئازیزانم بۆ جەژن قۆربان گورانی شاد كەپڵی تازە بڵاو ئەکەمەوە".
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.
کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.