ئایا ڕێگای سرووشتی هەیە بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی پرۆستات



هیچ ڕێگایەکی زۆر باش نییە بۆ خۆ پاراستن لە تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات، بەڵام چەندین لێکۆڵینەوە کراوە کە باس لەوە دەکات هەبوونی کێشی تەندرووست و مەشق کردن وە خواردنی تەندرووست ڕەنگە یارمەتی پاراستنی شێرپەنجەی پرۆستات بدات.

شێرپەنجەی پرۆستات بەیەکێک لەشێرپەنجە باوەکان دادەنرێت لە ئەمریکا بەجۆرێک لەدوای شێرپەنجەی پێست شێرپەنجەی پرۆستات بەئاستی دووەم دێت لە نێوان پیاواندا.

ئەم چەند شتە یارمەتی پاراستنی تووشبوون بە شێرپەنجە دەدات:

ئۆمیگا۳ : ئۆمیگا ۳ کە لەماسی و هەنێک جۆری دیکەی خواردندا دەست دەکەوێت وەک تۆوی کەتان، گوێز، نۆک ،چەند بەڵگەیەک خراوەتە ڕوو کە ئۆمیگا۳ یارمەتی پاراستنی شێرپەنجەی پرۆستات دەدات.

ـ تەماتە:  هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشبینی ئەوەیان کردووە تەماتە چەند پێکهاتەیەکی هەیە یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە  تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، وشێرپەنجەی گەدە ، و شێرپەنجەی ماسی.

ـ قاوە: لەساڵی 2016 دا  لێکۆڵینەوەیەک کراوە کە پێداچوونەوە بە ۱۰٥ لێکۆڵینەوەدا کراوە لەسەر کاریگەرییەکانی قاوە لە پاراستنی لەش لە تووشبوون بەشێرپەنجەدا ، ئەوە خرایە ڕوو کە قاوە هۆکارە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەی پرۆستات و وە هەندێک جۆری نەخۆشی دیکه.

ـ خۆپاراستن لەهەندێک جۆری خۆراک کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

ـ ڕۆنی سەوزەوات:  ئەوخۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر سەوزەواتی تێدایە  هۆکارن بۆ تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە، و شێرپەنجەی پرۆستات بەتایبەتی.

ـ گۆشتی سورەکراو: پەیمانگای نێودەوڵەتی شێرپەنجە لەئەمریکادا  ئامۆژگاری دەدەن کە خواردنی گۆشتی سوورەکراوبە ئاستێکی  بەرز پلەی گەرمی بەرزدەکرێتەوە ئەمەش هۆکارە بە تووشبوون بە شێرپەنجە.

ـ شەکرو کاربۆهیدرایت: کاربۆهیدرایت و شەکرن یەکێکن لەهۆکارە سەرەکیەکانی تووشبوون بە شەکرە.هەروەها لێکۆڵینەوەکان پێشبینی ئەوە دەکەن کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی شێرپەنجەی پرۆستات.

وە: هە ف

سەرچاوە: medical news today



PM:11:16:17/08/2018