کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی تەقییەوە

ئێوارەی دوێنێ هەینی تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی یەکێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی لە کەربەلا ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییە عێراقییەکان، تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی مادی زۆری بە ناوچەکانی دەوروبەری گەیاندووە.

لە ماوەی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەردەوام و لە دوای یەک تەقینەوە لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی گروپە چەکدارییەکان ڕوویداوە، بەوهۆیەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەو تەقینەوانە و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون.

لە هەرێمی کوردستانیش لە ماوەی ڕابردوو تەقینەوە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی دهۆک و چەند ناوچەیەکی تری هەرێم ڕوویاندا و بەرپرسانی پێشمەرگە هۆکارەکەیان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما گەڕاندەوە.



AM:09:37:18/08/2018