به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون و شەش كه‌سیش ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه رۆژی 17-8-2018 له‌ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت "دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا و بریندارانیش بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی 6 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌و رووداوه راگیراون".
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.