هونەرمەند ئاگرین دڵشاد وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە لەسەر ئەوەی وتبووی ئەگەر مۆسیقا نەبوایە ئێستا هەر شەوەی لەگەڵ
ئافرەتێك ئەخەوتم” لێی
گیرابوو.
ئاگرین دڵشاد، گۆرانیبێژ و خوێندکاری
زانکۆ لە بەشی میوزیک، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسویەتی "بۆ ئەوانەی كە تێنەگەشتن ، بۆ
ئەوانەی كە جنێوتان پێدام لەسەر ئەم وتەیەم،
هەرچەندە ئەركی من نەبوو دوای ئەو هەموو
جنێو و قسە ناشرینانە بێم یارمەتیتان بدەم بۆ تێگەشتن لەم وتەیە و فێرتان بكەم كە
پێش ئەوەی لە شتێك تێبگەن قسەی لەسەر نەكەن ، بەڵام من نابم بە ئێوە و ئەركی
ئینسانانەی خۆم بەجێ دەهێنم ".
هەروەها دەڵێت "من نووسیومە ”ئەگەر
مۆسیقا نەبوایە ئێستا هەر شەوەی لەگەڵ ئافرەتێك ئەخەوتم”، كەواتە مەبەستم ئەوەیە ( مۆسیقا فێری ئەو ئەخلاقەی كردم كە ڕێز لە ئافرەت
بگرم ، فێری كردم كە بڕوام بە ئەشق و خۆشەویستی هەبێ ، فێری كردم كە پیاو تەنها
لەگەڵ یەك ئافرەتدا بەختەوەر دەبێ ".
لە کۆتاییدا دەڵێت ئەگەر ئەم وانانەی كە
لە مۆسیقاوە فێری بووم هێشتا پێتان وایە هەر هەڵەیە ! كەواتە دەست بكەنەوە بە جنێو
دان
.