کەناڵێکی نوێی کوردی دەکرێتەوە

هونەرمەندێکی بواری کۆمیدیا ئاشکرای دەکات ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نوێی کورد.


هونەرمەندی بواری کۆمیدیا، حەمکۆ، لە میانی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەیەکی کەناڵی نێت تی ڤی لەسەر دواین کار و پڕۆژەی هونەری ئاشکرایکرد لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بە بێئەوەی وردەکاری ئەو کەناڵە ئاشکرا بکات.

هەروەها حەمکۆ وتی جگە لە کردنەوەی ئەو کەناڵە سەرقاڵی دامەزراندنی پەیمانگایەکە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی هونەری کۆمیدیا دەکەن و داواشیکرد کە هونەرمەندانی دیکەش هاوکاری ئەم پڕۆژەیەی بکەن و هیواخوازیشە کەس بیرۆکەی پڕۆژەکەی لێ نەبات.



PM:04:06:18/08/2018