نەجمەدین غوڵامی هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە کە لە
هاوسەرەکەی جیابوبێتەوە و تەنها یەکجار هاوسەرگیری کردووە.
لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی نێت تی ڤی، هونەرمەندی دیار کورد، نەجمەدین
غوڵامی ڕایگەیاند کە ئەوقسانە ڕاست نییە کە لە هاوسەرەکەی جیابووبێتەوە و تەنها
جارێک هاوسەرگیری کردووە و ماوەیەکیش لەگەڵ کچێکدا بووە بەڵام هاوسەگیری تەنها
لەگەڵ یەک کەسدا کردووە.