ئەم چەند خۆراکە ئاستی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن دادەبەزێنن



تێستێسترۆن بریتیە لەو  هۆڕمۆنەی   گرنگییەکی زۆری هەیە لەکرداری سێکسدا.

هەبوونی ئاستێکی تەندرووستی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی ماسۆلکەکان، چالاکردنی کرداری سێکسی.

گۆڕینی ئاستی تێستێسترۆن هۆکارە بۆ هەبوونی چەند کێشەیەکی تەندرووستی وەک قەڵەوی، شەکرە ، هەبوونی کێشەکانی دڵ.

لێرەدا باس لەچەند خۆراکێک دەکەین کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی تێستێسترۆن.

ـ سۆیا:  هەندێک لەلێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە خواردنی سۆیا هۆکارە بۆ دابەزاندنی ئاستی تێستێسترۆن.

ـ نەعنا:  ڕەنگە زۆرێکمان ئەوەمان زانیبێ خواردنی نەعنا پێکهاتەیەکی زۆر باشبێ بۆ گەدە .

بەڵام لێکۆڵینەیەک باس لەوە دەکات خواردنی نەعنا هەروەها دەبێتە هۆی دابەزانی ئاستی کۆڵسترۆڵ.

ـ ڕیشکی بەلەک:  بەلەک بەیەکێک لەچارەسەر سرووشتییەکان دادەنرێت لەنەهێشتی ئازاردا  هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر ئاستی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن.

ـ ڕۆنی سەوزەوات: زۆرێک لە ڕۆنی سەوزەوات سەرچاوەیەکی باشی چەوری بەسودن بەڵام ڕەنگە ئاستی تێستێسترۆنیش دابەزێنن وەک چەندین لێکۆڵینەوە پێشبینی کردووە.

ـ تۆوی کەتان:تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی باشی ئۆمیگا ۳ٚیە  دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی تێستێسترۆن بۆیەخواردنی بۆ ئافرەتان بەسوودە.

وە هە ف

سەرچاوە: healh line





PM:10:00:19/08/2018