حەمید عوسمان سوپرایزی هەیە

حەمید عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، داوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات بۆ دوا کەوتنی بەرهەمە نوێیەکەی ئاشکراشی دەکات کە سوپاریزێکی دەبێت.

حەمید لە  ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی  بڵاوکردوەتەوەو لەسەر وێنەیە نوسیویەتی،"سلاو ئەزیزانم ببورن لە بڵاونەکردنەوەی بەرھەمە نوێکانم بۆ ئەم جەژنە لەبەر چەند ھۆیەکی تایبەت.

دەشلێت، "چواربەرھەمم ئامادەیە لە ماوەیەکی زۆرنزیکدا بڵاویان دەکەمەوە، 
سوپراسێکیشم بۆتان ھە یە چاوەروانبن".

حەمید عوسمان، لەساڵی 1985 لەگەڕەكی ئیبراهیم پاشا لەدایكبووە و قۆناغی ناوەندی‌ و دواناوەندی هەر لەو گەڕەكە تەواوكردووە، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1999 لەسەر ستەیج مەقامێكی هونەرمەندی كۆچكردوو حەمە جەزای وتۆتەوە و لە ئێستادا خاوەنی چەند ئەلبووم و كلیپێكە.







PM:02:46:20/08/2018