بە ڤیدیۆ.. قەشەیەک رسک دەکات و لەبەرچاوی ئیماندرانی پەلاماری مارێک دەدات


قەشەیەک لە کەنیسەی Full Gospel Tabernacle Church  لەدەرەوەی رێنوماییەکانی ڤاتیکان لەبەر چاوی ئیماندرانی پەلاماری مارێک دەدات و دەیگەزێت و بە زحمەت لەمردن رزگاری دەبێت.
ئەو قەشەیە کە باوکیشی هەر قەشە بووە و چوار ساڵ بەهەمان شێوە لە کەشێکی ئاینیدا پەلاماری مارێکی داو لە ئەنجامدا کوشتی.

وەک لە ڤیدیدۆکەدا دەردەکەوێت  قەشەکە بە حەماسێکی زۆرە مارەکەی بەدەستەوەیەو دەڵێت" مار ئیمانداران ناگەزێت "، بەڵام پاش ماوەیەک  مارەکە پێوەی دەدات و جلەکانی خوێناوی دەبن، بە ئیماندارەکانی دەڵێت بیگەیەننە سەر شاخێک ئەو ئیمانی بەهێزە و خوا دەست بەباڵیەوە دەگرێت و نامرێت، بەڵام بەشدرابوانی مەراسیمەکە دەیبەن بۆ نەخۆشخانەوە لە ساتەکانی کۆتاییدا فریای ژیانی دەکەون و ناهێڵن بمرێت.
رووداوەکە یەک شەممەی رابردوو روویداوە.



 



PM:11:35:20/08/2018