هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

ئەمڕۆ لە یەکەمڕۆژی جەژندا، هونەرمەندی ناسراوی ناوچەی ئاکرێ، سەرباز ناوخۆش توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و برینداربووە.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی ئاکرێ ڕایگەیانووە، لە شەقامی ڕاپەڕین هونەرمەندی ناوبراو توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و لە ئەنجامدا بریندار بووە.

هاوکات نەخۆشخانەی ئاکرێ ڕایگەیاندووە ڕەوشی ئەو هونەرمەندە باشە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدایە.

ئەمڕۆ لە سنوری قەزای ئاکرێ سێ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە و نۆ کەس بریندار بوون.



PM:08:25:21/08/2018