هێزەکانی
حەشدی شەعبی لە باشووری خورماتوو، هەروەها چەند ناوچەیەکی تر دەکشێنەوە.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار بە سپی میدیای ڕاگەیاند هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باشووری خورماتوو و ناوچەی
ئامرلی خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ پاشەکشەکردن بەرەو باشووری عێراق
سەرچاوەکە
وتیشی کە کشانەوەکە بە فەرمانی هاوپەیمانانە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەند
ناوچەیەک خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ پاشەکشە کردن و بارەگاکانیان بۆ هێزەکانی ئۆپراسۆنی
سەڵاحەدین چۆڵکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی
حەشدی شەعبی بە هەمانشێوە شنگالیان بەجێهێشت.