حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی دیکە کشایەوە

حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق کشایەوە و "سپی" هۆکاری کشاندنەوەی هێزەکەیان ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەفشاری ئەمریكا حەشدی شەعبی لەزۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای تكریت كشاوەتەوە لە ئێستادا تەنها لە ناحیەی ئامرلی ماون كە سەربازگەیەكی گەورەی حەشد لەو ناوچەیە بونی هەیە".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد كە "نزیكەی ۱٠ هەزار چەكداری حەشدی شەعبی لەو سەربازگەیەن چاوەڕوان دەكرێت لە ٤۸ كاتژمێری داهاتوو لەو سەربازگەیەش بكشێنەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند دۆژی ڕابردوودا حەشدی شەعبی لە بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکان کشانەوە.



PM:10:33:22/08/2018