یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی ڤاڵڤێردی نوێ بکاتەوە


ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی راهێنەری یانەکەی ڤاڵڤێردی نوێ بکاتەوەو زیاتر لە یانەکە بیهێڵێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت ساڵێكی تر گرێبەستی ئەو راهێنەرە درێژ بکاتەوە کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانیەکە کۆتایی دێت و  یانەکە دەیەوێت قسەی کۆتایی راهێنەرەکەش لەسەر داهاتوو لە بەرشەلۆنە بزانێت کە ئایا دەیەوێت زیاتر بمێنێتەوە یانە نایەوێت لە یانەکە بمێنێتەوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە دەڕوات.



PM:07:23:23/08/2018