ڤیدیۆ: قوباد تاڵه‌بانى تەلەفون لە پەیامنێرێک وەردەگرێت و وەڵامی پەیوەندییەک دەداتەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆمگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەداتەوە کە بۆ یەکێک لە پەیامنێرەکان دێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەکاتی بەڕێوەچونی کۆنگرەکەیدا، دوای ئەوەی چەند جارێک زەنگی مۆبایلی پەیامنێرەکەی کەناڵی خەندان لێ دەدات، تەلەفونەکەی لەدەست وەردەگرێت و دەڵێت، "بەخوا تەلەفونەكەت ناوەستێ بێنە با وەڵامیان بدەمەوە".

تاڵەبانی لەکاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکەدا کە لەلایەن کەناڵی خەندانەوە بۆ پەیامنێرەکە دەکرێت  پێیان دەڵێت، "كاكە من قوبادم واز لەم برادەرە بێنە با ئیشی خۆی بكات".



PM:03:20:25/08/2018