بەم ڕێگایانە پێستت لە زیانی تیشکی خۆری هاوین بپارێزە



گومانی تێدا نییە یەکێک لەڕێگە زیانبەخشەکانی لەناوبردنی پێست، تیشکی خۆری بەهێزە بەجۆرێک خۆر زیان بە پێست دەگەیەنێت زۆرجار هۆکارە بە تووشبوون بە چەندین جۆر شێرپەنجەی پێست، هەروەها لەناوبردنی کۆلاجینی پێست و چرچ بوون.
گەر دە تەوێت لەزیانەکانی تیشکی خۆر بەدوور بی ئەوا ئەم چەند ڕێگا بەکار بهێنە.

ـ  دووربکەرەوە لەتیشکی خۆر لەنێوان کاتژمێر 10-2 ی پاش نیوەڕۆ: تیشکی خۆر لەم کاتانەدا زۆر بەهێزە دەبێتە هۆی سووتاندنی پێست.

ـ کاتێک دەچیتە دەرەوە دژە خۆر بەکار بهێنە: پسپۆڕانی بواری پێست لە ئەمریکا هۆشداری دەدەن دەبێت لەوڕۆژانەش کە هەورە دژ خۆر بەکار بهێنرێت چونکە ڕەنگە لەوکاتەشدا زیان بە پێستت بگات.

ـ چاوێلکەی دژە تیشکی UVAـ UVB بەکار بهێنە چونکە یارمەتی پاراستنی پێستی دەوروبەری چاو دەدەن لەتیشکی زیانبەخشی خۆر.

ـ بەکار هێنانی شەبقە: ئەگر هاتوو چویتە دەروە شەبقەشت بەکار هێنا نابێت لەبیری بکەی دژە خۆر بەکار بهێنە بۆ گوێ  ملت هەروەها دەبێت پۆشاکێک بپۆشی لەشت بەجوانی داپۆشێت.

ـ ئاگاداربە هەندێک دەرمان هەستیاری خۆر زیاتر دەکەن: هەندێک دەرمان هەن وەک دژە بەکتریا ، دژە میکرۆب بەتیشکی خۆر هەستیار دەبن بۆیە دوای بەکار هێنانیان نابێت خۆر لێت بدات.

ـ خواردنەوەی ئاو: خواردنەوەی ڕێژەی پێویستی ئاو زۆر پێویستە لەهاویندا لەبەرئەوەی  لەش  بەباشی فێنک ببێتەوە، هەروەها پێست لەووشک بوون دەپارێزێت

سەرچاوە:  rk mayoclinic

وە: هە- ف



AM:12:01:27/08/2018