ڕامین پەناهی بە دوورینەوەی لێوەکانی مانگرتنی لە خواردن راگەیاند

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕایگەیاند، رامین بە دوورینەوەی لێوەکانی مانگی لە خواردن راگەیاندووەو لە کاتی گواستنەوەشی بۆ ژووری تاکەکەسی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئاب، ڕێکخراو هەنگاو ئاماژەی بەوەکردووە، ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسیی کورد کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لە ئێوارەی رۆژی یەک شەممەوە بە دورینی لێوەکانی مانی لەخواردن راگەیاندووەو شەوی ڕابردووش لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە کاتی گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسیدا برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕامین لە نامەیەکدا ناڕەزایی خۆی بە بەرپرسانی بەندیخانەکەی راگەیاندووەو و داوای کردووە دووبارە پێداچوونەوە بە  داداگاییکردنەکەیدا بکرێتەوەو سزاکانی جیابکرێتەوە بەپێی مادەی ٧ی یاسای جیاکردنەوەی ڕێکخراوی زیندانەکان و بیگەڕێننەوە بۆ زیندانی سنە.

رامین حسێن پەناهی، هاوڵاتییەكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە و مانگی حوزەیران ی ساڵی رابردوو دەستگیركراو، لە ٢٥ی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بەتۆمەتی ئەندامێتی پارتێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو ئەمەش ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەدوای خۆیدا هێناوەو چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای ئازادکردنی دەکەن.




PM:03:34:27/08/2018