گەنجێک بە نەشتەرگەری روخساری خۆی دەگۆڕێت

لە دەگمەنترین کاری جوانکاریدا گەنجێک چەندین نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدەدات، تەنها بۆئەوەی شێوەی ڕووخساری بچێتەوە سەر شێوەی کەلـلەسەر .

"کالاکا سکول" ناوی ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵەیە، کە ئارەزوویەکی زۆری بۆ بینینی کەلەسەر هەیە، چەندین جار هەوڵیداوە  بە نەشتەرگەری شێوەی خۆی بگۆڕێت بەڵام دایکی رێکری لێکردووە. 

هەر بۆیە دوای دوو ساڵ لە مردنی دایکی بڕیار دەدات شێوەی ڕووخساری وەک کەلەسەر لێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش 
چەندین نەشتەگەری ئەنجامداوە و بەشی خوارەوەی لوت و چەند بەشێکی گوێچکەی بڕیوە و زمانی قاشکردووە و چەندین تاتووی لەچواردەوری دەمیدا کێشاوە و بە نیازە لە داهاتووشدا چەندین نەشتەگەری تری هاوشێوە ئەنجام بدات.

کالاکا  لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانەوە دەڵێت "کاتێک هەندێک کەس دەمبینن لێم دوور دەکەونەوە و هەست بە نائارامی دەکەن، بەڵام من کەسێکی باشم و تەنیا شێوەی ڕووخسار و جل و بەرگ و بیرکردنەوەم جیاوازە ."


PM:12:09:28/08/2018