بەوێنە.. چاویلکەکەی سەدام پێش لە سێدارەدانی ببینە

رەغدەی کچی سەدام حسێن کە تاکە کەسە لە بنەماڵەی سەدام کە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان گرنگی پێدەدەن، لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی چاویلکەکەی باوکی بڵاوکردۆتەوە.

رەغدە سەدام لەسەر وێنەکەی نووسیووە چەند کەلوپەلی باوکم و چاویلکەکەی پێش لە سێدارەدانی.

سەدام حسێن کە هەموو شتێکی ژیانی بۆتە بابەتی رۆژنامەوانی ناوبەناو رەغدە سەدام حسێن وێنەکانی بڵاودەکاتەوە.

سەدام حسێن کە ٣٥ ساڵ حوکمی عێراقی کردووە بە یەکێک لە دیکتۆرە خوێنڕێژەکانی ناوچەکەو جیهان دەناسرێت، دوای رووخانی رژێمەکەی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە نزیک شاری تکریت دەستگیرکراو پاش ماوەیەک لەسەردەمی حوکمی نوری مالکیدا لە سێدارە درا.



PM:02:02:28/08/2018