پلە بەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە

ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند به‌ ده‌رچوونى یاساى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ی هه‌رێمى كوردستان بەھانەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی نامێنێت.


ئامانج ره‌حیم، ، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، بە دەرکردنی(یاساى بوودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩) كە ئێستا ھەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکەین، ، ئیتر بەھانەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی بەھۆی نەبوونی خشتەی پلەی وەزیفی پەسەندکراو نامێنێت.

ڕاشیگەیاندووە بە ھەردوو یاساى ڕاژەی شارستانی ژمارە ٢٤ ساڵی ١٩٦٠ و یاساى مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠٠٨ پلە بەرزکردنەوە (الترفیع) وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیرکراوە.




PM:05:59:28/08/2018