ناکۆکی نێوان سەدر و کورد ئاشکرابوو

هەرچەندە کەشی دوێنی کۆبوونەوەکانی نێوان سەدرو قەوارە گرێدراوەکانی لەگەڵ کورد ئاشکرا نەبوو، بەلآم ئەمڕۆ پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیرون ئەو ناکۆکییەی ئاشکرا کرد.

پەرلەمانتارێكی ھاوپەیمانی سائیروون كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە، بە ماڵپەڕی " قەنات ئیتجاه"ی راگەیاندووە" زۆربەی بۆچوونەكان لەگەڵ ھەردوو پارتە سەرەكییەكەی كوردستان پارتی و یەكێتی وەك یەكبوون، بەڵام خاڵی ناكۆك لەبارەی دۆخی كەركووك ھەیە، لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگاكە و ناوچەكانی دیكەی كێشە لەسەر".

ئەندامەكەی ھاوپەیمانی سائیروون ئەوەشی خستۆتەروو " ھەردوو ناوی حەیدەر عەبادی و عەبدولحوسەین عەبتان خراونەتە بەردەم كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داھاتوو".

بڕیارە ٣ ی یەیلول یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی نوێی عێراق سازبکرێت.



PM:09:46:28/08/2018