کاندیدەکەی ئەنجومەنی ناوەند وەک سەرۆک کۆمار پێشوازی لە میوانەکان دەکات

د. محەمەد سابیر کادیر و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان چەند رۆژێکە وەک سەرۆک کۆمار لە سلێمانی پێشوازی لە خەڵک‌و چالاکوانانی شارەکە دەکات.

بەپێی چەند وێنەیەک کە لەپەیجەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بلآوکراونەتەوە، د. محەمەد سابیر پێشوازی لە تیپێكی وەرزشی کچان و چەند کادیر و خەڵکێکی سلێمانی دەکات.

د. محەمەد سابیر، کاندیدی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

هەروەها ناوبراو ئاوەڵزاوای تاڵەبانییەو هاوسەری خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە.



PM:10:57:28/08/2018