ڤیدیۆ.. دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پەیکەری ئۆردوغانیان لابرد


رۆژێک بەسەر دانانی پەیکەری سەرۆکی تورکیا ئۆردوغاندا تێنەپەڕی، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە ترسی کاردانەوەی خەڵکی تورکیا و ئەوروپا بەرامبەر ئەو پەیکەرە، ناچار بڕیاریان دەرکرد پەیکەرەکە لابەرن.

دوای بڵاوبوونەوەی دانانی پەیکەرێک بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان لە ئەڵمانیا، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ناڕەزایی توندی خۆیان نیشان دا و رایانگەیاند، پەیکەر بۆ کەسێک دروست دەکرێت، کە خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردبێت، ”پەیکەر بۆ کەسێک دروست ناکرێت، کە دژی دیموکراسی بێت و هەزاران کەسی وڵاتەکەی زیندانی کردبێت".

رۆژی سێشەممە 28/8/2018، لە شاری ویسبادن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا پەردە لەسەر پەیکەرێکی چوار مەتر درێژی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لادرا.
  
بۆ خۆڕزگارکردن لە روودانی هەر پێشهاتێکی چاوەڕوانکراو بەهۆی دانانی پەیکەرەکە، دەسەڵاتدارانی شاریویسبادن لە درەنگانی شەوی سێشەممە پەیکەرەکەیان لە شوێنەکە هەڵگرت و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد.





AM:09:47:29/08/2018