باڵوێزی تورکیا لە عێراق لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا ڕوونکردنەوە دەدات

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕەتیکردەوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگیرابێت و دەڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە.

فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی "لەبارەی گۆڕانکاری سیستمی ڤیزای تورکیا یان هەڵگرتنی لەسەر هاوڵاتیانی عێراق پەیوەندیم پێوەکراوە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەدا ڕووینەداوە".

ئەوەشی وتووە "لەم قۆناغەدا دەتوانم بڵێم هەوڵەکانمان بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزا کە زیاتر لە ساڵێکە دەستمان پێکردووە بەردەوام دەبێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە حکومەتی تورکیا ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵدەگرێت و لە مانگی داهاتووشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



AM:10:09:30/08/2018