ئەحمەد خەلیل کلیپی "تۆ شایەنی من نەبووی" بڵاوکردەوە

 گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئەحمەد خەلیل" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "تۆ شایەنی من نەبووی" بڵاوکردەوە.

لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب ئەحمەد خەلیل نوێترین کلیپی خۆت بڵاوکردووەتەوە، کە لە تێکستی هێمن حەمیدە و ئاوازی هەرێم ساڵحەو کاری  میکس و ماسترینگی لەلایەن زانیار کاروان بۆ کراوە، هەروەها ئەڕەینجمێنتی کۆشیار شێرکۆیە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.




PM:06:16:30/08/2018