حکومەتی عێراق لەسەر لادانی وێنەی تاڵەبانی لەکەرکوک هاتە دەنگ

وتەبیژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەعد حەدیسی رایگەیند " هیچ بڕیار و رێنوماییەکیان لەمەر وێنەی سەرۆک و سومبلەکان دەرنەکردووە".

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیران لەسەر لادانی وێنەی تاڵەبانی لە بینای پارێزگای کەرکوک، بەماڵپەڕی " بەغداد ئەلیوم"ی راگەیاندووە" لەبارەی سەرکردەو رەمزە سیاسیەکانەوە، ئینجا سەرۆک کۆماربێت، یان سەرۆک وەزیران، هیچ فەرمانێک بۆ دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکان دەرنەچووە لە بارەی بەرزکردنەوە یان دانانی وێنەی سەرکردەکان.

پاڕێزگاری کەرکوک راکان جەبوری وێنەی تاڵەبانی لە ژووری پارێزگار و چەند هۆڵێکی تری بینایەی پارێزگار داگرت، ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایەتی نوێنەرانی کورد لە پارێزگاکە، راکان جەبوری رایگەیاند" ئەو فەرمانی لەبەغداوە لە حکومەتی عێراقەوە وەرگرتووە".



AM:11:32:31/08/2018