بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی دەکات

بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی، رۆژی چوار شەممە بەدوور لە چاوی کامێراکان سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورداستان لە پیرمام دەکات.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە سپی راگەیاند" ئەو سەردانە رۆژی چوار شەممە سازکراوەو بەدوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچووەو بافل تاڵەبانی هەر خۆی بووە".

سەرچاوە سیاسیەکەی سپی ئەوەشی خستەروو کە هۆکارێکی سەردانەکە لە چوارچێوەی چاککردنی پەیوەندی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دا بووە.

ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بە دووەم سەردانی دادەنرێت کە لەم ماوەیەدا بۆ لای سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی ئەنجامیان دابێت، سەردانی یەکەم، ناوبراو لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم و قوباد تاڵەبانی رۆژی ١٨ ی ئاب ئەنجامیان دا، ئەمەش دووەم سەردانە کە لەم مانگەدا ئەنجامیان دابێت.   
 

PM:09:43:31/08/2018