مەترسیەک لەسەر گۆی زەوی ئاشکرادەکرێت

زانایانى ئەوروپا هۆشدارییاندا لەوەی ئەگەر حکومەتەکانى جیهان کارنەکەن بۆ ڕاگرتنى گەرماى جیهانى گۆى زەوى لە ساڵى ٢٠٣٥ دەگات بە خاڵى "نەگەڕانەوە".

گۆڤارى "ئیرس سیستم داینمیکس" کە یەکێتى ئەوروپا بۆ زانستەکانى زەوى دەریدەکات، ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکى هاوبەشى بەریتانى – هۆڵەندى  بڵاوکردەوە، و بەپێى لێکۆڵینەوەکە دەردەکەوێت دوا مۆڵەت بۆ دانانى سنورێک بۆ کەمکردنەوەى پلەى گەرمى جیهان بە ئەندازەى ١.٥ پلە بەدەستنایەت. ئەگەر هەنگاوى ڕیشەیى نەگیرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوادا.

هانک دجگسترا پرۆفیسۆر لە زانکۆى ئۆترخرتى هۆڵەندى کە لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشدارییکردووە، ئاماژەى بەوە کرد، "مۆڵەتى سنوردار هەیە بۆ گرتنەبەرى هەنگاوى پێویست لەمڕوەوە".

ڕوونیشیکردەوە، "گەیشتووین بەو ئەنجامەى کاتێکى زۆر کەم ماوە پێش هاتنەدى ئەو ئامانجانەى کە لە پاریس دانران، بۆ دانانى سنورێک بۆ کەمکردنەوەى پلەکانى گەرما بە ئەندازەى ١.٥ پلەى سەدى، واتە ئەو ئەندازەیە لە پلەى گەرمى جیهان کەمبکرێتەوە".

ئامانجى لیکۆڵینەوەکەى توێژەرانى هەردوو زانکۆى ئۆترخرت و ئۆکسفۆرد ئەوەیە "خاڵى نەگەڕانەوە" یان دوا مۆڵەت بۆ گرتنەبەرى ئەو هەنگاوانە دابنرێت کە گرەنتى سنوردانانێک بۆ گەرماى جیهانى دەکات، واتە ئەو ساڵەى کە دەکرێت دوا مۆڵەت بێت بۆ سنوردانان بۆ گرتنەبەرى هەنگاوى پێویست و خێرا بۆ ئەو دەرهاویشتانەى کە هۆکارى گەرماى جیهانین.

گەرماى جیهانى بەرزبوونەوەى تێکڕاى پلەکانى گەرماى  توێژى خوارەوەى نزیک لە ڕووى زەوییە و نزیکە لەو بەرگەى کە دەورى زەوى داوە.

هۆکارى ئەمەش زیادبوونى گازە گەرمەکانە، کە زانایان پێیانوایە لە ناوەڕاستى سەدەى ٢١دا گۆڕانکارى گەورە لە ژینگەدا دروستدەکات و ڕەنگە ژینگە وێرانبکات بە تەواوى یان بارودۆخى ئاو و هەواى ناباو دروستدەکات وەک وشکى زۆر یان بەرزبوونەوەی پلەى گەرماى زەوى بە شێوەیەکى ناسروشتى یان ڕوودانى بومەلەرزە کە وێرانکارى دروستدەکات.



PM:11:37:31/08/2018